په‌تای "دزی سه‌ده" له عێراق، ئه‌رجه‌نتینیشی گرته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رجه‌نتین له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا دزییه‌كی سه‌ده به‌ر له‌وه‌ی بكرێت، ئاشكرا ده‌كه‌ن، كاتێك تونێلێكی قووڵ و درێژیان به ئاراسته‌ی بانكێك دۆزییه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رجه‌نتین له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا دزییه‌كی سه‌ده‌یان ئاشكرا كرد، كاتێك تونێلێكی به‌رز و درێژیان به ئاراسته‌ی بانكێك له گه‌ڕه‌كێكی ده‌وڵه‌مه‌ندنشین له باكووری بۆینس ئایرێسی پایتەختی ئه‌و وڵاته دۆزییه‌وه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، تونێله‌كه 220 مه‌تر درێژه و قووڵاییه‌كه‌ی له زه‌ویدا سێ مه‌تره و به دار ڕووپۆش كراوه و سیستەمی هەواگۆڕکێ و کارەبای تێ دایە و بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، چەند مەترێک لە دووری بانکی ماکرۆ" کۆتایی دێت.
تونێلەکە بە ڕێکەوت دۆزراوه‌ته‌وه‌ە، لە کاتێکدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی وەستاو ڕۆژی گوێی لە دەنگێک بووه كه له ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه هاتووه، دواتر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی پشكنیوه و پارچه كانزایه‌كی پته‌وی له نێوان داره‌كانی لێواری شۆسته‌كان بینیوه و نووكێكی تیژی هه‌بووه و گومانی لێ كردووه.
دواتر پۆلیسی ئاگه‌دار كردووه و داواکاری گشتی ناوچەکەش فەرمانی گەڕانی بۆ شوێنه‌كه ده‌ركردووه و دواتر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا تونێله‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان دروستكردنی تونێله‌كه 6 بۆ 9 مانگی خایاندووه و بە "کارەساتێکی ئەندازیاری" وەسف کردووە.
پێشتر ساڵی 2006 له شاری سان ئیسیدرۆ "دزی سه‌ده ئاشكرا" بوو، كاتێك کۆمەڵێک دز نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاریان لە بانکێک دزی و لە ڕێگەی تونێلێکەوە هەڵاتن.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج سەلماند، دادگه‌ی کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد.
رۆژی 1ـی شوباتی 2023، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لە دۆسیەی دزیی سەدە لە هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج دزرا بوو، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگه‌یاند "بە هاوکاریی هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە تۆمەتباره گه‌وره‌كان کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی پێشەکی باج، کە لە مێدیاکان بە "دزیی سەدە" ناسراوە، ده‌ستگیر كراوه و ڕاده‌ستی ده‌سته‌كه كراوه".
هەینی، 15ـی ئاداری 2024، دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی نوور زوهێر، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دۆسیەی دزیی سەدە لە قۆناغی کۆتایی دادگه‌دایە و 30 تۆمەتباری دیکەش لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەکرێت کە ڕۆڵیان لەو گەندەڵییە هەبووە.
حەنوون ئاشکراشی کرد "بەشێک لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە بەرپرسانی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقیش لە خۆ دەگرێت و بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و هەندێکیشیان هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات".
هاوکات سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو گەندەڵییە".