ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا دەستپێدەکات

سوپای ئۆکرانیا
سوپای ئۆکرانیا

ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا دەستپێدەکات و 76 هەزار کەس لە ناوچەکە دەباتە دەرەوە.

ئەمڕۆ مۆسکۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی تیرۆر لە سێ ناوچەی سنووری نزیک لە ئۆکرانیا کرد کە رۆژی پێنجشەممە  هێزەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا چوونە نێو ناوچەی کۆرسکی سنووریی ڕووسیا کە 76 هەزار کەسی ئەو ناوچەیە گواسترانەوە ناوچەیەکی ئارام.

کێف تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر هێرشەکە نەداوە، بەڵام ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لێدوانێکی لەبارەی جموجۆڵە سەربازییەکانی داوە و دەڵێت: جەنگ دەگوازینەوە نێو خاکی ڕووسیا.

زێلێنسکی لەو لێدوانەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئۆکرانیا دووپاتی دەکاتەوە کە دەتوانێت فشاری پێویست دروست بکات، بەتایبەتیش فشار لەسەر دوژمن.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئەتۆمی ڕووسیا(رووساتۆم) ئەمڕۆ شەممە 10ـی ئابی 2024، بڵاوی کردەوە، هەو هێرشەی ئۆکرانیا ئەنجامی داوە، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر وزەی ئەتۆمی کە دەکەوێتە دووری کەمتر لە 50 کیلۆمەتر لەناوچەی جەنگ.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رافایل گرۆسی لە بەیاننامەیەکدا داوای دان بەخۆداگرتن بۆ خۆ دوورگرتن لە ڕووداوی ئەتۆمی.

یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا رۆژی سێشەممە توانیان سنوور ببەزێنن و بچنە نێو ناوچەی کۆرسک و چەند کیلۆمەترێک بچنە پێشەوە.

بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو هێرشەی ئۆکرانیا کە پشێوی ناوەتەوە، رۆژی هەینی رووسیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی تیرۆری لە ناوچەکانی بیلگۆرۆد، بریانسک و کۆرسکی نزیک لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی رووسیا بەرپەچی سنووربەزاندنی ئۆکرانیا دەدەنەوە، دەشڵێت: فڕۆکە و تۆپ بۆ لێدانی سووپای ئۆکرانیا بەکاردێنن.