سەرەڕای بایکۆتی سێ لایەن پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران
K24 – هەولێر:
لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگاری کەرکووك بەڕێوەچوو، کە فراکسیۆنی پارتی و ئەندامانی کۆمەڵەی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بایکۆتیان کرد، رێبوار تەها بە پارێزگار، محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئیبراهیم تەمیم بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردران.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەمشەو لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرا، کە 5ـیان یەکێتی بوون و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی و ئەندامێکی بزووتنەوەی بابیلۆن بوون، هەروەها لە کۆبوونەوەکە لەکۆی 16 ئەندام 9 ئەندام ئامادەی بوون.
کوردستان24 زانیوویەتی کە ڕێبوار تەها بە پارێزگار، محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئیبراهیم تەمیم بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردران.
ئەوەش زانراوە کە سێ ئەندامی کۆمەڵەی عەرەبی، دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی و دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان لە کۆبوونەکەوە نەکرد و بایکۆتیان کرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو ،ئەوانەی کە ناڕازیبوون و بەشداریان لە کۆبوونەکەوە نەکرد، کۆبوونەوەکە بە نادەستووری و نایاسایی پێناسە دەکەن و ڕایدەگەیەنن: لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له نووسینگه‌كه‌یان هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه له پارێزگای كه‌ركووك و نه له هیچ شوێنێكی دیكه.
هەر هەمان ڕۆژ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه کرد، به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نه‌بێت كه له مادده‌ی 13ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا هاتووه و ده‌ڵێت، پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك ده‌بێت به ڕێككه‌وتن و به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه براوه‌كانی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بێت.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایشیانگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه له لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراوه له مێدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نییه، بۆیه ئه‌وان بانگهێشنامهكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه ناكه‌ن.
لای خۆیەوە بەرەی تورکمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاندووە: هەر کۆبوونەوەیەک بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ بەرەی تورکمانی قبووڵکراو نییە.
جەختی لەوەش کردەوە: پەنا بۆ تەواوی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەکان دەبەن و لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن، ئەگەر بەبێ بەرەی تورکمانی ڕێککەوتن بکرێت.