هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی دروست کردنی زێرابێکی سندووقی بۆ گواستنەوەی ئاوی باران، کاری بڕین لە دوو سایدی ڕێگەی هەولێر پیرمام دەکرێت.
یەکشەممە، 11ـی ئابی 2024، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە کاری بڕین لە دوو سایدی ڕێگەی هەولێر پیرمام دەکرێت، بە مەبەستی درووست کردنی زێرابێکی سندووقی بۆ گواستنەوەی ئاوی باراناو و کۆنەبونەوەی ئاو لەسەر ئەم ڕێگەیە لەوەرزی زستاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بڕین و هەڵکۆڵینی شەقامەکە ڕێڕەوێکی ڕێگەکە دەگیرێت و بەر تەسک دەبێتەوە. ئەگەری درووست بونی قەرەباڵەغیی هاتووچۆی هەیە، بەتایبەتی لە بەیانیان. بۆیە ئەو شوفێرانەی لە ڕێگەی پیرمام بەرەو هەولێر دێن دەتوانن شەقامی 150م خێرا وەک ڕێگەی جێگرەوە بۆ هاتنە ناو هەولێر بەکار بهێنن.
هەروەها ماوەی پڕۆژەکە 20 ڕۆژە و هەوڵ دەدرێت پێش ئەم وادەیە کارەکان تەواو بکرێت. داوا لەو شوفێرە ئازیزانە دەکەین کە ئەم ڕێگەیە بەکار دەهێنن ئارام بگرن تا کارەکان تەواو دەبن. پرۆژەکە لە بەرژەوەندی هەمووان دایە.