ناوی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بڵاو کرانەوە
ناوی 42 هەزار کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کرایەوە.
یەکشەممە، 11-08-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی 42 هەزار کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بڵاو کردەوە.
بۆ بینینی ناوی کارمەندانی سنووری پارێزگای هەولێر: لێرە کلیک بکە
بۆ بینینی ناوی کارمەندانی سنووری پارێزگای سلێمانی: لێرە کلیک بکە
بۆ بینینی ناوی کارمەندانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە: لێرە کلیک بکە
بۆ بینینی ناوی کارمەندانی سنووری پارێزگای دهۆک: لێرە کلیک بکە
کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 کەسە؛ لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.
بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان، هەزار و 266 ناوەند و شەش هەزار و 318 بنکەی دەنگدان ئامادە کراون؛ بۆ هەڵبژاردنی تایبەت، کە هێزە ئەمنییەکان دەگرێتەوە، 165 ناوەند و 749 بنکەی دەنگدان لە سنووری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئامادە کراون.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.