کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ سەرباری دابەزینی پلەکانی گەرما خۆڵبارینیش دەست پێدەکات
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم .
یەکشەممە 11ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 45