یواڤ گالانت هەڕەشە لە ئێران و حزبوڵڵا دەکات

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

K24 – هەولێر:

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران و حزبوڵڵا دەکات و دەڵێت، هیوادارین ناچارمان نەکەن کارێک بکەین زیانێکی بەرچاویان پێ بکەوێت و بەرەی زیاتری شەڕ بکەنەوە.

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، لەلایەن ئێران و حزبوڵڵاوە گوێیان لە هەڕشە دەبێت بەوەی بە جۆرێک هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل جیاواز بێت لە پێشتر، بۆیە ئەوانیش ئامادەن بەهەمان شێوە و جیاوازتر لە ڕابردوو هێرش بکەنە سەریان و زیانیان پێ بگەیەنن.

گالانت گوتیشی: "دوژمنەکانمان هەڕەشەمان لێدەکەن، بەشێوەیەک زیانمان پێدەگەیەنن پێشتر ئەو کارەیان نەکردبێت. ئەم پەیامانەمان لەلایەن ئێران و حزبوڵڵاوە گوێ لێ دەبێت. من پێیان دەڵێم، پێویستە ئەمە بزانن، هەرکەسێک زیان بە ئێمە بگەیەنێت، بەجۆرێک پێشتر وایان نەکردبێت، ئەوا لەلایەن ئێمەش بە جۆرێک لێیان دەدرێت، کە لە ڕابردوودا بەو شێوەیە لێمان نەدابن".

هەروەها گالانت باسی لەوەشکرد: "سوپای ئیسرائیل توانایەکی بەهێز و پێویستی هەیە. هیوادارم لێکدانەوەکانیان بە وردی بکەن و نەگە خاڵێک وامان لێبکەن شتانێک بکەین زیانێکی بەرچاویان پێ بگەیەنێت و دەرفەتەکانی درووستبوونی شەڕ لە بەرەی دیکە زیاد بکات".