مه‌یسه‌ر نهێلی: كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆرتری به گه‌نجان و پرس و خواسته‌كانیان داوه
سكرتێری یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌نجانی كوردستان توانایان به‌رزه و ده‌توانن به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میان ببڕن.
دووشه‌ممه، 12ـی ئابی 2024، مه‌یسه‌ر نهێلی، سكرتێری یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆرتری به گه‌نجان و پرسه‌كانیان داوه و كاری جیددی له‌م پێناوه‌دا كردووه.
مه‌یسه‌ر نهێلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌كارخستنی توانای گه‌نجان و سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی گه‌نجان، تیمێكی به‌هێزی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داناوه بۆ به‌دجیتاڵكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، دیدگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به گه‌نجان دیدگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و فره‌وانه و داكۆكی له توانا و وزه و لێوه‌شاوه‌ییان ده‌كات به‌تایبه‌ت كه تواناكانیان له سیسته‌می دجیتاڵیدا ڕێگری له گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
سكرتێری یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌نجانی كوردستان توانایان به‌رزه و ده‌توانن به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میان ببڕن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هێشتا گه‌نجانی كوردستان پێویستیان به هاندان و پشتگیری زیاتر هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیان له‌سه‌ر ئاست و له بواره جۆراوجۆره‌كان.