بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی: ئاوی پیس هۆی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوەیە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە لەناو هاووڵاتییانی دانیشتووی سلێمانی بەهۆی پیسیبوونی ئاوە، چونکە ئێستا بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی سوود لە ئاوی بیرەکان وەردەگرن.
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕیوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: هۆی سکچوون و ڕشانەوە بەهۆی کەمی و پیسیی ئاوە، بەشێکی زۆری سلێمانی سوود لە ئاوی بیرەکان و شەمعەوە وەردەگرێت لەبەر ئەوەی پرۆژەی ئاوی پێ نەگەیشتووە، ئەمانە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە.
دەشڵێت: ئەم وەرزە، وەرزی گەرمایە، ئاو کەمە و کەشوهەوایەکی لەبارە بۆ بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە. ئەگەر بمانەوێت کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بکەین، پێویستە ئاوی پیویست بۆ خەڵکی سلێمانیی دابین بکەین و دڵنیابین لە سەرچاوەی ئاوەکەی.