سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی لە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی دەکات. 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی؛

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان