عه‌لی ته‌ته‌ر: ئه‌وه‌ی له سۆشیال مێدیا ڕوو ده‌دات پیلانی دوژمنانه بۆ تێكدانی كوردستان
پارێزگاری دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌س هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێت، یه‌كه‌م جار هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆی كردووه؛ ده‌شڵێت، سۆشیال مێدیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ سانسۆر و باجێكی له‌سه‌ر نییه، بووه‌ته سه‌كۆ و په‌تایه‌كی ڕه‌ش.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 13ـی ئابی 2024، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی كه‌مپی شاریای كرد و له میانی پێشكه‌شكردنی گوته‌یه‌كدا له باره‌ی پێكه‌وه‌ژیان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان كردووه، كه كوردستان به فره‌یی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جوانتر و ڕازاوه‌تر بووه.
عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سۆشیال مێدیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ سانسۆر و باجێكی له‌سه‌ر نییه، بووه‌ته سه‌كۆ و په‌تایه‌كی ڕه‌ش بۆ ناوزڕاندن و هێرش و په‌لامار و جنێو.
پارێزگاری دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر یه‌كێك گوزارشت له خۆی و بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌كات و كه‌س باری كه‌س له ئه‌ستۆ ناگرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌ر كه‌س هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێت، یه‌كه‌م جار هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆی كردووه، پاشان هه‌ر كه‌س گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی هه‌یه، له كوردستان یاسا هه‌یه و ده‌توانێت له داگه سكاڵا بكات.
عه‌لی ته‌ته‌ر تێبینی ئه‌وه‌یشی كرد، ئه‌وه‌ی له سۆشیال مێدیا له كوردستان به‌رانبه‌ر به یه‌كدی ده‌كرێت، پیلانی دوژمنانه بۆ تێكدانی كوردستان.