جه‌بار مسته‌فا: 200 كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ هه‌موو كوردستان ماوه‌‌ له‌ مین پاك بكرێته‌وه‌

جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین
جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین

سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا ده‌بوو تاوه‌كوو ساڵی 2018 عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ پاك بكرێنه‌وه‌.

سێشه‌ممه‌، 13ـی ئابی 2024، جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی، به‌ پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا ده‌بوو عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو ساڵی 2018 له‌ مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ پاك بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ئه‌منی، سیاسی و سه‌ربازی به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، نه‌توانرا پرۆسه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام بگات.

جه‌بار مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌كه‌ له‌ دوای ساڵی 2018 بۆ ده‌ ساڵی دیكه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژ كرایه‌وه‌. گوتیشی، پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له‌ مین پرۆسه‌یه‌كی قورسه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كاركردن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان له‌ مین قورسه‌، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێڵگه‌ مینه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، 200كم چوارگۆشه‌ له‌ ناوچه‌كانی كوردستان ماوه‌ته‌وه‌ له‌ مین پاك بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش تا ئێسته‌ مه‌رتسییه‌ بۆ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌.