بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما سبەی لە مووسەننا کرایە پشوو

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

پارێزگاری موسەننا بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە، سبەیی بۆ فەرمانبەرانی شارەکە کردە پشوو.

چوارشەممە 14ـی ئابی 2024، موهەند عەبدعەلی رازی، پارێزگاری موسەننا بە نووسراوێکی فەرمی بۆ تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکەی، ئاگەداری کردوونەتەوە کە، لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتی و ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزیی پلەکانی گەرما، بڕیاریان داوە سبەی پێنجشەممە 15ـی ئابی 2024، پشووی فەرمی دەبێت.