پلەی گەرما لە دەریای ناوەراست ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەکانی گەرما لە دەریای ناوەڕاستدا دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی و مەترسی لەسەر ماسی و ڕووەکە دەریاییەکان دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە زیادبوونی چڕی بارانبارین لە ناوچەیەکدا کە کاریگەریی زۆری لەسەرە بەهۆی کاریگەرییەکانی گەرمبوونی کەشوهەوا.

جوستینۆ مارتینێز، توێژەر لە پەیمانگای زانستە دەریاییەکان لە بەرشەلۆنە و پەیمانگای کاتمەر ڕایگەیاند، تێکڕای پلەی گەرمی ڕۆژانەی دەریای ناوەڕاست لە 11ـی ئاب گەیشتووەتە 28.67 پلەی سیلیزی، کە نزیکە لە ژمارەی پێوانەیی ساڵی پار کە 28.71 پلەی سیلیزی بوو.

مارتینێز گوتیشی: لە ساڵی 2022ەوە پلەکانی گەرما بۆ ماوەیەکی درێژ بە شێوەیەکی نائاسایی بەرز بووەوە، کە گۆڕانی کەشوهەواشمان لەبەرچاو گرتووە.

مارتینێز باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ ئاستی پێوانەیی کە لە ساڵی 2023دا تۆمارکرابوو "دوو هەفتە درەنگتر کەوت لە ساڵی ڕابردوو، چونکە پلەی گەرمی ئاو بەزۆری لە کۆتایی مانگی ئابەوە دادەبەزێت".

ناوچەی دەریای ناوەڕاست بەر شەپۆلی گەرما و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی دارستانەکانی یۆنان کەوت، هەروەها دەمێکە لە نێوان حکوومەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا وەک "شوێنێکی گەرم" بۆ گۆڕانی کەشوهەوا پۆلێن کراوە.

 دەستەی نێوان حکوومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەڵێت: "لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە سیستەمی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا ڕوویداوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی ڕوودانی شەپۆلێکی گەرمای دەریایی لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2019 لە دەریای ناوەڕاست، نزیکەی پەنجا جۆر لە "مەرجانە، ژوژکی دەریایی، لولپێچ، ڕووەکی پۆسیدۆن" لەناوچوون.

جۆرەکانی قرژاڵی شین سوود لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وەردەگرن کە کێڵگەکانی گوێچکە ماسی لە دەلتای ڕووباری ئالبۆ لە باکوری ئیتاڵیا لەناو دەبەن.

لە سیسیلیا و کالابریا، ماسیگرەکان هەست بە زیادبوونی ڕێژەی ماسی لە تۆڕەکانیان دەکەن، کە بەشێکیان لەلایەن جۆرێکی کرمی نێچیرەوە دەخورێت کە ئاوی گەرمی پێ باشترە.

فێدریکۆ پێتی پسپۆڕی زیندەوەرە دەریاییەکان، دەڵێت: تێکڕای پلەی گەرمی دەریای ناوەڕاست لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 1.2 پلە بەرزبووەتەوە.