کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
چوارشەممە 14ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما (1-2) پلەی سیلیزی بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43
سلێمانی: 40
دهۆک: 42
کەرکووک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان: 46