وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان: پەخشی هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە
K24 – هەولێر:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەتیكردەوە پەخشی هیچ كەناڵێك لە لایەن ئەوانەوە ڕاگیرا بێت و ڕایگەیاند "ئەو كەناڵانەی مۆڵەتی كاركردنیان نییە، كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان پەخشیان ڕاگرتوون، تا ئەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرن، یان مۆڵەتەكانیان نوێ دەكەنەوە".
14ـی ئابی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەختی کردەوە: بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه، وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه كردووه، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات.
ئێستە هه‌ر كه‌ناڵێك په‌خشه‌كه‌ی له سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێت، دیاره مۆڵه‌تی نییه، یان مۆڵه‌تی نه‌بووه. هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه و گرفتی یاسایی نییه و گرفتی بۆ دروست بووە، با په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره بكه‌ین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بانگەشەی ئەوە دەکەن، بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان، لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە، پەخشەکانیان ڕاگیراوە و ئاماژەیان بەوەش کردووە: بەبێ هیچ پاساوێک لەلایەن وەزارەتی ناوبراوەوە، ئەو بڕیارەیان بەسەردا سەپێندراوە، لە بەرامبەردا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە.