محەممەد تەمیم و فارس عیسا پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانیان تاوتوێ کرد

محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و گرنگی پرۆسەکە لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد، که بڕیاره له مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بکرێت.

چوارشەممە 14ی ئابی 2024، محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ، پێشوازیی لە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد.

له میانەی دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی و گرنگیی پرۆسەکە لە بوارە جیاجیاکاندا، به تایبەتی له بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان کرد، که بڕیاره له مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بکرێت.

لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هاوکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری.