میسر؛ چوار ئافره‌تی بەساڵاچوو به تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر کران
دەزگا ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە لە میسر، چوار ئافره‌تی بەساڵاچوو دەستگیر ده‌كه‌ن کە هەوڵیان داوه ماددەی هۆشبەر لەناو کورسیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا بە قاچاخ ببه‌نه سعوودیه.
به پێی مێدیای میسری، دەزگا ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە، چوار ئافره‌تی بەساڵاچوویان دەستگیر کردووه، کە هەوڵیان داوه بڕێک ماددەی هۆشبەر لەناو کورسیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا بە قاچاخ بۆ سعوودیه بگوازنه‌وه.
مێدیای میسری هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ئافره‌ته تۆمەتبارانە دەکات دوای ئەوەی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ بەقاچاخبردنی 20 کیلۆ ماددەی هۆشبەری کاپتاگۆن بۆ سعوودیه دەستگیر کراون."
بەشی گشتی کۆنترۆڵی ماددە هۆشبەرەکان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە ئافره‌تانی تۆمەتبار لە ئۆپەراسیۆنی قاچاخدا بە کار دەهێنن و مه‌به‌ستیانه ده‌ستگیریان بكه‌ن و ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبه‌ر بگرنه به‌ر.