هه‌ولێر؛ شه‌قامێكی 20 مه‌تری دروست ده‌كرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به گوژمه‌ی زیاتر له سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار، دروستكردنی شه‌قامێكی 20 مه‌تری ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێ كردن.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئابی 2024، ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، به گوژمه‌ی سێ سەد و پەنجا و هه‌شت ملیۆن دینار، دروستكردنی شه‌قامێكی 20 مه‌تری به ڕووبه‌ری 13،000 مه‌تر دووجا، كه‌وته واری جێبه‌جێ كردن.