په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیوانییه‌: ئافره‌تێك به‌ هاوكاریی كوڕه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت

له‌ پارێزگای دیوانییه‌ له‌ باشووری عێراق، ئافره‌تێك به‌ هاوكاریی كوڕه‌كانی، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت و له‌ناو باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان ده‌ینێژن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیوانییه‌ ڕایگەیاند "له‌ پارێزگای دیوانییه‌، ئافره‌تێك به‌ هاوكاریی كوڕه‌كانی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌ و دواتریش بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان، له‌ناو باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان ناشتوویانه‌".

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیوانییه‌ ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ده‌رچوونی له‌ ماڵه‌وه‌ ون بووه‌ و بڕی 100 ملیۆن دیناری پێ بووه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیوانییه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئافره‌ته‌كه‌ له‌ به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ به‌ هاوكاریی كوڕه‌كانی به‌ ده‌مانچه‌ كوشتوویه‌تی و پاشان له‌ناو باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان ناشتوویانه‌.

دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تباران و پشكنینی به‌ڵگه‌كان، ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی تایبه‌تمه‌ند كراون بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی وه‌ربگرن.