سوودانی: ڕێگە نادەین ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێک بدرێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریی له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ ده‌دات و دەڵێت: ڕێگە نادەین ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێک بدرێت.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی بەرنامە بۆ دارێژڕاو و کوشتاری بە کۆمەڵ، بە بەرچاو و بێدەنگیی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەکرێت، حکوومەتی داگیرکاری ئیسرائیلش لە پێشێلکارییەکان بەردەوامە و هەموو ڕێککەوتن و بەها و یاسایەکی نێودەوڵەتییان بنپێ خستووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە گوتارێکی ئەخلاقییە، جەخت لە هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر ئەو ڕووداوانە دەکەینەوە کە ناوچەکەیان خستووەتە بەردەم هەڕەشەی شەڕ و ململانێوە، ئەم هەڵوێستەش هەڵقوڵای هەڵوێستی عێراقییەکانە بە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانییەوە.

گوتیشی:هەڵوێستی هاوسۆی لەگەڵ فەڵەستین و ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشکارییە مەترسی لەسەر سەقامگیریی درووست کردووە، حکوومەت هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هۆشداریی لە فراوانبوونی گۆڕەپانی ململانێکان داوە، کە بەداخەوە ئێستە بەهۆی پێشێلکارییەکانی حکوومەتی داگیرکار ڕووی داوە، جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی عێراقیش دەکەینەوە و ڕێگە نادەین یاری بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراقەوە بکرێت.