دانیشتووانی غەززە ڕەخنە لە کۆمەڵگەی عەرەبی و جیهانی دەگرن
11 مانگه كوژران و نه‌هامه‌تییه‌كانی برسێتی دانیشتووانی غەززە لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامە. 22 وڵاتی عه‌ره‌بی کە له زمان، ئایین و چاره‌نووسدا هاوبەشن، هه‌موویان ئیدانه‌ی تاوان و کاولکارییەکانی دۆخی غه‌ززه و داوای ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئەوەی خەڵکی غەززەی لە کۆمەڵگەی عەرەبی بێهیوا کردووە ئەم پرسیارەیە "ئایا ئیدانه‌كردن به‌سه؟".
خالید حیله، چالاكوانی فەڵەستینی دەڵێ "به‌داخه‌وه واقعی عه‌ره‌بی زۆر ئازاربه‌خشه و ئێمه‌ی فه‌ڵه‌ستینی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته چاوه‌ڕواننه‌كراوه، لە خەم و ئازارێکی گه‌وره داین ، ئیسرائیل خوێنی عه‌ره‌بی و فه‌له‌ستینی ده‌ڕێژێت و كوشت و بڕ ده‌كات، به‌ڵام بێده‌نگیه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌رانبه‌ر به پێشێلکارییەکانی جەنگەکە هه‌یه".
خه‌ڵكی غه‌ززه پێیان وایه هه‌ڵوێستی کۆمەڵگەی عه‌ره‌بی زۆر له قه‌باره‌ی ڕووداوه‌كه بچووكتره و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل‌دا ناگونجێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، پێویست بوو ئه‌و وڵاتانه بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ فشاری زیاتریان دروست كردبایە.
عیماد ئه‌بو سه‌عید، دانیشتووی غەززە دەڵێت: له‌م ساته‌دا داوای هه‌ڵوێستێكی جددی جیهانی و عه‌ره‌بی دەکەین بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخرێتە سه‌ر ئیسرائیل تاوەکوو جەنگ ڕابگرێت، هه‌روه‌ها داوای ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن جه‌نگ ڕابگرێت.
سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان و بۆمبارانەکان، قەیرانێکی توند بەرۆکی دانیشتووانی غەززەی گرتووتەوە و بەهۆی نەمانی خۆراک و نە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان به‌دخۆراكی له‌ناو گه‌وره و منداڵانی غه‌ززه بڵاوبووەتەوە.
ئیبراهیم ئهلسیلاوی ئاواره‌ی غه‌ززه دەڵێت: چۆن ده‌توانین بژیین! داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كه شانبه‌شانی ئێمه بوه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشترمان هه‌بێت.
به‌گوته‌ی غهززییهكان، له جه‌نگی ئیسرائیل‌دا پێویستییان به پاڵپشتییه‌كی زیاتری عه‌ره‌بی بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی و پێشێلی بنه‌ماكانی ئایین، ئه‌خلاق، پاكتاوی ره‌گه‌زی و كۆچی ناچاری، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەڵوێستێکی ئەوتۆیان لە کۆمەڵگەی عەرەبی هاودین و هاوزمانیان بەدی نەکردووە.