جەژن نزیكە و ھاووڵاتییانش نیگەرانن لەم دۆخە داراییە
K24 - سلێمانی
ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان نیگەرانن لەم دۆخە داراییە خراپەی ئێستایاندا و ھەروەھا دڵخۆش نین بەھاتنی جەژن، وەك خۆیان دەڵێن، بەھۆی نەبوونی پارە گیرفانی ئەوان خاڵییە و ناتوانن وەك پێویست بەرەو پیری جەژنەوە بچن و ئامادەكاری بۆ بكەن.
لە لایەكی دیكەشەوە نزیكبوونەوەی وەرزی خویندن خەمێكی دیكەی ھاونیشتمانییانە، ئەوان داوا دەكەن، حكوومەت كارێك بكات و ھاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە كەمدەرامەتن بۆ ئەوەی بەشێك لە پێداویستیەكانیان پڕ ببنەوە.