ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ماوەیەکە یەکێتی دامودەزگا حکوومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: یەکێتی بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ماوەیەکە یەکێتی دامودەزگا حکوومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوە دا، یەکێتیی نیشتمانیی بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە.