کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ هەوا فێنک دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

هەینی 13ـی ئەیلوولی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و هەوا فێنک دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39

سلێمانی: 38

دهۆک: 38

کەرکوک: 41

هەڵەبجە: 39

زاخۆ: 39  

سۆران: 37

حاجی ئۆمەران: 28

گەرمیان: 42