موحسین مەندەلاوی: عێراق بەدەست فیکری تیرۆر و گەندەڵی و ماددەی هۆشبەرەوە گیرۆدە بووە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند: عێراق بەدەست فیکری تیرۆر و گەندەڵی و ماددەی هۆشبەرەوە گیرۆدە بووە.
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند کە پەرلەمانی عێراق جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستووەردان لە کاروباری عێراق دەکاتەوە، ڕاشیگەیاند کە عێراق بەدەست سێ دەردەوە گیرۆدە بووە کە ئەوانیش، گەندەڵی، فیکری تیرۆر، دیاردەی ئالوودە بوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت گوتی: پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکی چاودێری کردنی حکوومەت و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستووەردانێک لە کاروبارەکەی، پەرلەمان بە زۆرینە پشتیوانی هەنگاو و کارەکانی حکوومەت دەکات، دەشڵێت: ئێمە بەدەست سێ دەردەوە دەناڵێنین، ئەویش فیکری تیرۆر و گەندەڵی و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرە، گوتی: فراوانبوونی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر وای کردووە کە ئێمە بیر لە ڕێگە و میکانیزمی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بکەینەوە.