جاسم عیساوی: جەماوەری ئەنبار و سوننەکان لە لێدوانەکەی حەلبووسی بەرپرسیار نین
شارەزایەکی سیاسی عێراقی دەڵێت: لێدوانەکەی حەلبووسی دژی پڕچەککردنی هێزی تێکۆشەری پێشمەرگە، توڕەیی جەماوەری عێراقی و بەتایبەت سوننەی لێ کەوتەوە، دەشڵێت: جەماوەری ئەنبار و سوننە بەهیچ شێوەیەک لە لێدوانەکەی حەلبووسی بەرپرسیار نین .
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، جاسم عیساوی، پارێزەر و شارەزای سیاسی بۆ کوردستان24 دوا و گوتی: خەڵکی عێراق و سووننەکان ئەو لێدوانەی حەلبووسی ڕەت دەکەنەوە کە دژی پڕ چەککردنی هێزی پێشمەرگە دای، دەڵێت: لێدوانەکەی بۆ هەست نەکردن بە نا بەرپرسیارەتی دەگەڕێتەوە، جەماوەری ئەنبار و سوننە بەهیچ شێوەیەک بەپرسیار نین لەو لێدوانەی. گوتیشی: ئێمە دژی ئەوە نین هێزی پیشمەرگە پڕ چەک بکرێن، هێزی پیشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و بەرگریی لە هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکەن، پێویستە هێزی پیشمەرگە پڕ چەک بکرێن، ئەوان بەرگریی لە سەروەری عێراق دەکەن، گوتیشی: لێدوانەکەی حەلبووسی توڕەیی جەماوەری عێراقی لێ کەوتووەتەوە، هەرێمی کوردستان نانی خۆیان لەگەڵ ئاوارەکانی عێراق بەش کرد و دەرگاکانیان بەڕووی ئەواندا کردەوە، ئێستاش زۆرێک لە عەرەبە سووننەکان لە هەرێمی کوردستان و لەژێر پاراستنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانن.
دەشڵێت: دوای دادگای فیدراڵی، حەلبووسی مافی ئەوەی نییە خۆی کاندید بکاتەوە، دوور و نزیک حەلبووسی نابێتە ئەندامی پەرلەمانیش نەوەک سەرۆکی پەرلەمان.
گوتی: حەلبووسی بە ماوەیەکی کەم پارەیەکی زۆری کەوتە دەست و کاری لەسەر جەماوەری ئەنبار کرد، دواتر بڕیاری تاکڕەوانەی دەردەکرد، بۆیە هەندێ لایەن بە بوونی حەلبووسی ئاسوودە نەبوون، ئەو هەڵوێستانەی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەی خۆی و لایەنەکانی دیکەش هەبوو، خەریکە لە ڕووی جەماوەرییە دادەڕوخێت، دەڵێت: هیوادارین لەو هەڵوێستەی پاشگەز بێتەوە، هێرش کردنە سەر هێزی پێشمەرگەی تێکۆشەر کە چەندین ساڵ بە ئاشکرا بەرخودانیان دژی ڕژێمی پێشوو کردووە، جێ پەنجەیان لەسەر سەقامگیریی عێراقدا بینیووە، ناڕەزایی زۆری دروست کردووە.