وەزارەتی بەرگریی تورکیا: چیای گارە و خواکوڕک و قەندیل و ئاسۆسمان بۆمباران کرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند "ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر چیاکانی گارە و خواکوڕک و قەندیل و کردووە، 24 کۆگا و حەشارگە و ئەشکەوتیان پێکاوە".
پەیامنێری کوردستان ئاشکرای کرد، کەمێک پێش ئێستا چیای ئاسۆس لە نزیک گوندی گەڵاڵە دووجار بۆمباران کراوە و یەکێ لە دانیشتووانی گوندی گەڵاڵەش بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: ئەمشەو دووجار چیای ئاسۆس کەنزیکە لە گوندەکەیانەوە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆمباران کراوە.
شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 3:10 خوولەکی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی شێخانی کە دەکەوێتە شاخی ئاسۆسی سەر بە گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر بۆ دووەمین جار بۆمباران کرد.