روانگه‌ى سووريا: ئارامى باڵى به‌سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كێشاوه‌

ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا پێى نايه‌ دووه‌م رۆژييه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ تا ئێستا ره‌وشه‌كه‌ ئارامه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا پێى نايه‌ دووه‌م رۆژييه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ تا ئێستا ره‌وشه‌كه‌ ئارامه‌.

روانگه‌كه‌ رايگه‌ياندووه‌، له‌ كاتژمێره‌كانى به‌رايى ده‌ستپێكى ئاگربه‌ستدا هه‌ندێك بۆردومان و ورده‌ ته‌قه‌ كراوه‌ به‌ڵام دواتر ره‌وشه‌كه‌ ئارام بووه‌ته‌وه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى 15 كاتژمێرى سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئاگربه‌ستدا هيچ كه‌سێك گيانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

دوێنێ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا كه‌ له‌ نێوان رووسيا و ئه‌مريكا واژووى له‌سه‌ر كرابوو، خرايه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

رووسيا به‌ پشتيوانى سه‌ره‌كى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مريكاش پشتيوانى له‌ نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كات.

ئاگربه‌سته‌كه‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى داعش و به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به‌ قاعيده‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا ناوى خۆى گۆڕيوه‌ بۆ به‌ره‌ى فه‌تحى شام.