ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له كه‌ركووك روويدا
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووك رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له گه‌ڕه‌كى يه‌كى حوزه‌يرانى كه‌ركووك روويدا.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه كه‌سێك كوژراوه و 3 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
تا ئێستا له باره‌ى ناسنامه‌ى قوربانييه‌كانه‌وه هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نييه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى گه‌ڕه‌كى واستى كه‌ركووك مقه‌ده‌م فاروق هه‌مه‌وه‌ندى رايگه‌ياند، بۆمبه‌كه چێندراو بووه و به هۆيه‌وه زيانى گيانى كه‌وتووه‌ته‌وه.
گوتيشى: تيمه‌كانى ئاسايش و هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و لێكۆڵينه‌وه ده‌ستيپێكردووه.