ره‌وشى هه‌ڵه‌بجه لايه‌نه سياسييه‌كانى له‌سه‌ر مێزێك كۆكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى نوێى پارێزگاكه و خۆپيشاندانه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شاره‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
شه‌وى رابردوو، له ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيان خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و به سووتاندنى تايه‌ى ئۆتۆمبێل و ئاگركردنه‌وه رێگه‌ى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌يان داخست و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كان رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 به هۆى رووداوه‌كانى شه‌وى رابردوو 6 كه‌س كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوونه.
ئه‌مڕۆش پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى هه‌ڵه‌بجه و لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوونه‌وه.