فه‌تلاوى شاگه‌شكه ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق حه‌نان فه‌تلاوى كه به هه‌ڵوێسته نه‌ياره‌كانى دژ به كورد ده‌ناسرێته‌وه له پۆستێكى فه‌يسبووكدا شاشگه‌شكه بوونى خۆى به وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيرى دارايى عێراق هۆشيار زێبارى.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به مه‌به‌ستى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيرى دارايى عێراق هۆشيار زێبارى كۆبوويه‌وه.
دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران بۆ دواخستنى دانيشتنه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له زێبارى به شێوه‌ى نهێنى به‌ڕێوه‌بچێت.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شانبه‌شانى په‌رله‌مانتارانى عێراقى ده‌نگيان له دژى وه‌زيرى دارايى دا و به كۆى 158 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 77 ده‌نگى نه‌خێردا متمانه له زێبارى سه‌ندرايه‌وه.