رۆناڵدینهۆ ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌كاته‌ دواوێستگه‌ی یاریكردنی

یانه‌یه‌كی مێكسیكی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆی راگه‌یاند

رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل په‌یوه‌ندی به‌ خولی تۆپی پێی مێكسیكی ده‌كات و له‌م یانه‌یه‌ به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌ یاریكردن ده‌كات.

یانه‌ی دیپۆرتیڤۆی مێكسیكی كه‌ له‌ خولی پله‌دووی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری ده‌كات و نزیكه‌ له‌وه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌ك سه‌ربكه‌وێت، به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنای راگه‌یاند.

رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، ئه‌ی سی میلان و فلۆمێنزی برازیلی كردووه‌، له‌ 2005 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه‌.