ئه‌مريكا: شه‌ڕ نزيكه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى سوپاى ئه‌مريكا جه‌نه‌راڵ جۆ دونفۆرد رايگه‌ياند، له مانگى داهاتوودا پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ گێڕانه‌وه‌ى مووسڵ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق ده‌ستپێده‌كات.
دونفۆرد گوتيشى: به گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه هێزه عێراقييه‌كان ئاماده‌ييان هه‌يه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا پرۆسه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، پرسى دياركردنى واده‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه په‌يوه‌سته به بڕيارى سياسى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه.