كۆرياى باكوور.. 28 وێبسايتى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆرياى باكوور ته‌نيا 28 وێبسايتى ئه‌ليكترۆنى هه‌يه.
هه‌رچه‌نده باس‌وخواسى رێبه‌رى كۆرياى باكوور و تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌بنه سه‌ردێڕى هه‌واڵى ميدياى جيهانى، به‌ڵام له ناوخۆى وڵاته‌كه‌دا زۆرترين چاودێرى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى زانيارى هاووڵاتيان هه‌يه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له كۆرياى باكوور ژماره‌يه‌ك ماڵپه‌ڕى ده‌سته ره‌سمييه‌كان هه‌ن له‌وانه ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه رۆشنبيرييه‌كان و ئاژانسى ده‌ريايى و ژماره‌يه‌ك رێكخراو و دامه‌زراوه‌ى ره‌سمى.
هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له فه‌رمانگه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كانى بيۆنگ يانگ و رۆژنامه‌ى رودونگ سنمون كه زمانحاڵى ره‌سميى پارتى فه‌رمانڕه‌وايه.
سايتى كۆمپانياى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌وانى ئێر كوريۆى ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێك سايتى تايبه‌ت به فيلمى سينه‌مايى كۆرياى باكوور و چێشتخانه‌ى كۆرى هه‌ن.