يه‌كێتى: به‌غدا مه‌رجه‌عه
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياند، به‌غدا مه‌رجه‌عه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌لا به‌ختيار و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختيار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له به‌غدايه و هێشتا به‌غدا مه‌رجه‌عه و شاده‌مارى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه مه‌لا به‌ختيار گوتويه‌تى: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌به‌غداد نییه، با نه‌چینه به‌غداد! با له‌سه‌ر ده‌ستور، نه‌وت، مادده‌ی (140) و له‌سه‌ر چۆنێتی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ گفتوگۆ نه‌كه‌ین؟ وتی: بۆیه هێشتا به‌غداد مه‌رجه‌عه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕومان بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختيار داوايكردووه، جارێكى ديكه شاندى كورديى بچێته به‌غدا، وتوويه‌تى: وه‌ك یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نینه‌وه، كه به‌پرۆژه‌یه‌كی نوێ، كه مافه ئابورییه‌كانی كوردستان، له‌بودجه، موچه، هێزی پێشمه‌رگه و بونیادنانه‌وه، به‌وه‌فدێكی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بچینه به‌غداد و گره‌نتی مافه‌كانمان بكه‌ین و رێككه‌وتنێكی نوێ ئیمزا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا مه‌لا به‌ختيار راشكاوانه راشيگه‌ياندووه، بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێ بچینه‌وه سه‌ر شاده‌ماری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، كه له‌به‌غداده و پێویسته نه‌هێڵین، چیتر ئه‌و شاده‌ماره كۆلیسترۆڵ بیگرێت.