نوێنه‌رێكى كورد: وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له زێبارى ناده‌ستوورييه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی 158 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی له هۆشیار زێباری سه‌نده‌وه و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانتارێكى كورديش ره‌خنه‌ى له به‌شێك له هاوزمانه‌كانى هه‌يه و ده‌ڵێت بۆچى بۆ هۆشيار زێبارى بێده‌نگ بوون.
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رايگه‌ياند، ئێمە پێمان سەیربوو لەکاتی داواکردنی گۆڕینی هەرسێ وەزیرە کوردەکە، هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکهەڵوێست بوون، لە سەرۆک وەزیرانی عێراقیان پرسی ئایا ئەو وەزیرانە گەندەڵن؟ ئەگەر گەندەڵن ئێمە وەکو کورد ده‌یانگۆڕین، ئەو وتی گەندەڵ نین، بۆیە رەتیانکردەوە بە میزاج ئەو وەزیرە کوردانە بگۆڕدرێن، کەچی بۆ هۆشیار زێباری بێدەنگ بوون.