وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
مایكل فالۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشه سبه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.