به وێنه.. ناڕه‌زايه‌تى به‌شێك له گه‌نجانى هه‌ڵه‌بجه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له گه‌نجان به مه‌به‌ستى ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين به ماتۆڕسكيل له شه‌قامه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ده‌سووڕێنه‌وه و ئاگر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م جۆره كردارانه دواى ئه‌وه دێت شه‌وى رابردوو، له ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيان خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و به سووتاندنى تايه‌ى ئۆتۆمبێل و ئاگركردنه‌وه رێگه‌ى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌يان داخست و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كان رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه و شه‌ش كارمه‌ندى ئه‌منى به‌و هۆيه‌وه زامدار بوون.