باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ستایشی رۆڵی پێشمەرگە دەكات

kurdistan24.net

K24 - كەركووك

فڕانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە میانی سەردانێکیدا بۆ کەرکووک و کۆبوونەوەی لەگەڵ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ستایشی رۆڵی پێشمەرگە و هیزەکانی عێراقی کرد لە پێشڕەوییەکانیان لە بەرامبەر چەکدارانی داعش و رایگەیاند، تا ئێستا داعش لە 60%  ئەو خاکەی لەدەستداوە کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا داگیریکردبوو.