تا ئێستا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ كه‌یسی تیرۆركردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

دوای پێنج ساڵ له‌ تیرۆركردنی
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

پێنج ساڵ بەسەر كوشتنی، مەشعەل تەمۆ، سیاسەتمەداری كوردی رۆژئاوای كوردستان دا تێدەپەرێت، بەڵام تا ئێستا دۆسیە بۆ كوشتنەكەی نەكراوەتەوە.

خانەوادەو ھاوڕێكانی مەشعەلیش جەخت لەوە دەكەنەوە, پێویست بوو دادگای دادی نێودەوڵەتی دۆسیەی بۆ ئەو كەیسە بكردایەتەوە  و لێكۆڵینەوەی كردبا، چونكە مەشعەل تەمۆ خاوەن پرۆژەیەكی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوو.