مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی2016 دەكات و خشتەی دابەشكردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا و یەكە و فەرماندەییەكانی ھێزی پێشمەگەی راگەیاندووە.

بە گوێرەی خشتەی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دابەشكرددنی مووچەی لیوا و یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەم شێوەیە دەبێت:

1-ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 9/10/2016 مووچه‌ى لیواكان و دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

2-ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 10-11/10/2016، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) دابه‌ش ده‌كرێت.  3- ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ 12-13/10/2016، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى    به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.