زاڵمای خه‌لیلزاد: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می نوێی جیهانی په‌یره‌و بكات
K24 – هه‌ولێر
زڵمای خه‌لیلزاد له كۆنفرانسی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند شه‌ڕی تیرۆر بارێكی گرانی خستووه‌ته سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام توانیوییه‌تی به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان زاڵ بێت و به‌رگه‌ی كێشه‌كان بگرێت و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ژماره‌ی زۆری مووچه‌خۆران هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان، هه‌رێمی كوردستانی رووبه‌ڕووی گرفت كردووه.
كۆنفرانسی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به سپۆنسه‌ری كوردستان24 و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی و بازرگانان و به‌رپرسانی ئیداری به‌ڕێوه ده‌چێت.
باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ر سه‌باره‌ت به ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوای به‌هێزتركردنی كه‌رتی تایبه‌ت كرد و پێی وایه فاركته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌ریم و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیر بوونی ئابووری كوردستان و پێشخستنی.
نه‌بوونی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی بانكی و دارایی به كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و پێویسته وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان هان بدرێن و خه‌لكی كوردستانی بڕوایان به ئاینده‌یان هه‌بیت و سه‌رمایه‌داران دڵنیا بكرێن سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، كه سیاسیه‌تی شه‌فاف فاكته‌رێكی گرنگه بۆ په‌ره‌پیدانی كه‌رتی تایبه‌ت و پێویسته په‌یره‌و بكریت.
باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند پاش كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ چه‌ندین كیشه و به‌ربه‌ستی دیكه رووبه‌ڕووی ناوچه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دره‌گایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی ناوچه.