رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرنگی كه‌رتی تایبه‌ت له ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ستكردن به زیانه‌كانی بوشایی ئه‌و كه‌رته له قه‌یرانی ئێستای هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ڕ خستووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته.
كه‌ناڵی كوردستان24 وه‌ك ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن رۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا ده‌گێڕیت و سپۆنسه‌ری گه‌ورترین كۆنفرانسی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌بێته پردێك له نێوان به‌شدارانی كۆنفرانس و هاوڵاتییانی كوردستان كه بڕیارده‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوونه.
سپێده‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-10-2016 كۆنفرانسی تایبه‌ت به "رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان" به سپۆنسه‌ری كوردستان24 له هۆلی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه دیدگا و تێگه‌یشتنی خۆیان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له ئابووری هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌م بواره‌یان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌یان به پێویستی په‌یره‌وه‌كردنی سیسته‌می نوێی جیهانی بۆ ئابووریی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، هه‌ر وه‌ك باڵێۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد، نه‌بوونی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی بانكی و دارایی به كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زانی و داوای شه‌فافییه‌ت له سیاسه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌رتی تاییه‌ت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران دڵنیا بكرێن و سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
كوردستان24 به راسته‌وخۆ گواستنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه، وه‌ك ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێكی گرنگ له په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی گشتی تووشی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قسه‌كانیدا وتی گرنگی كه‌رتی تایبه‌ت له كاته سه‌خته‌كان و قه‌یراناوییه‌كان زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و له‌م كاته‌دا كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غدا و شه‌ڕی داعش و هاتنی زیاتر له 1.5 ملیۆن په‌نار و ئاواره و دابه‌زینی نرخی نه‌وت دووچاری قه‌یرانی دارایی بووه، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت نه‌یهێشت ژیان بوه‌ستێ و هێشتا ژیانی سه‌دان خێزان له ئه‌ستۆ دایه و بژیوی ژیانیان دابین ده‌كات.