كەمپینێك دژی بەشوودانی منداڵان رادەگەیەنرێت

K24 – ھەولێر

ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لە ھەرێمی كوردستان رایگدەگەیەنێت، ئاماری بەشوودانی كچان لە تەمەنی منداڵی لە ئاستێكی مەترسیداردایە و بۆ رووبەروو بوونەوە و ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەم مەترسییە بڕیارە سبەی كەمپینێك رابەگەیەنن.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی باڵای خانمان كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، لە ئەنجامی توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە كێشە دەروونی و كۆمەڵایەتییەكان 60% ئەو كچانەن كە بە منداڵی بەشوودراون.

لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، بە مەبەستی رێگریكردن لەم دیاردە مەترسیدارە بگرن ئەنجوومەنی باڵای خانمان بەھابەشی لەگەڵ ھەر یەك لە وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی ئەوقاف، بەپێی پلان و پڕۆگرامی تایبەت كەمپینی (نا بۆ بەشوودانی منداڵان) رادەگەیەنن بۆ بەرەنگاربوونەوە و گۆڕینی ھەڵسوكەوتی تاك و خێزان لەبەرامبەر ئەو بابەتە.

كەمپینێك دژی بەشوودانی منداڵان رادەگەیەنرێت