پەكەكە بەشداری شەڕی مووسڵ ناكات

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا، بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی تورکیا رایگەیاند ئەمریکا حکوومەتی تورکیای دڵنیا کردووەتەوە لەوەی کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشداری شەڕی مووسڵ ناکەن، ئەنقەرە نەیشاردووەتەوە ئەو خاڵە گەورەترین نیگەرانی تورکیایە لە بارەی ئەو شەڕەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، جەختکردنەوەی تورکیا لەوەی کە دەیەوێت بەشداری شەڕی مووسڵ بکات، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رێگەنەدات، پەکەکە رۆڵی لەو شەڕەدا ھەبێت و پەکەکەش لە رابردوودا ویستی خۆی ئاشکرا کردووە بەوەی دەیەوێت بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بکات.

میدیاكانی توركیا هاوکات ئاشكرایان كرد ھەفتەی رابردوو شاندێكی ئەمریكا لە توركیا بووە و ئەو شاندە ئەو پەیامەی بە توركیا گەیاندووە.