به ڤیدیۆ: هێزه‌كانی ئاسایش چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی كه‌ركوك له میانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌وانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیانكرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك تا ئێستا زیاتر له "20" چه‌كداری داعشیان كوشتووه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 نێردراوه، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئاسایش له گه‌ڕه‌كی ئه‌سراومه‌فقودین له نزیك فه‌رمانگه‌ی كاره‌با له‌وكاته‌ی چه‌كدارێكی داعش ویستوویه‌تی له بنكه‌كه‌یان نزیك بێته‌وه كوشتویانه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره تا ئێستا به‌رده‌وامن له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له دوو ناوچه‌ی شاره‌كه‌دا هێشتا چه‌ند كه‌سێكیان ماوه و ته‌قه ده‌كه‌ن.