هۆكاری ته‌واو نه‌بوونی ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له باشیك ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌ك پێویست هاوكار نه‌بوون، نه‌توانرا ئه‌و پلانه‌ی كه بۆ میحوه‌ری باشیك دارێژرابوو، 100% وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ھه‌ڵگورد حیكمه‌ت له میحوه‌ری باشیك به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ كۆتایی به پلانه‌كه دێنن و ئه‌وه‌ی كه پێشتر بۆ قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له میحوه‌ری باشیك دانرابوو، ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.