به‌رپرسێكی ئاسایش: به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كان ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن نامێنن
K24 - هه‌ولێر:
ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایشی دۆمێز تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا ره‌وشی شاری كه‌ركووك، تاراده‌یه‌ك ئارامه، به هاوكاری پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتیان پیلانه‌كانی تیرۆریستان پووچه‌ڵكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش پیلانییان هه‌بوو له هه‌موو ئه‌و شوێنانه بده‌ن كه له‌وێوه هێزی پاڵپشتییان بۆ ده‌چێت.
هاوكات دووپاتیشیكرده‌وه، كه‌ركووك هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بووه و شه‌وی پێشتریش زانیاری ئه‌وه‌یان بۆ هاتووه له باره‌ی ئه‌و په‌لاماره و توانیویانه رێگری لێبكه‌ن و له یه‌كێك له میحوه‌ره‌كان، په‌لاماره‌كه شكست پێبهێنن.
به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌كدارانی داعشی لێوه‌هاتوون، گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كانی كه‌ركووكن.
له باره‌ی مانه‌وه و بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ناو شاری كه‌ركووك، ئیدریس ره‌فعه‌ت رایگه‌یاند، رایگه‌یاند، ره‌نگه یه‌ك دوو چه‌كدار له چه‌ند شوێنێك مابن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه و ناوبه‌ناو چه‌ند فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنن.
هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری په‌لاماره‌كه بۆ سه‌ر باره‌گای ئاسایشی دۆمێز بووه تا ئه‌وان به هانایانه‌وه چوونه، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه ئه‌فه‌سه‌ره كۆنه به‌سعییه‌كانن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌منییه‌تی كه‌ركووك زۆر باشه به‌ڵام هاووڵاتییان ده‌رنه‌چن باشتره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سه‌رلێشێوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌و پێیه‌ی هێزێكی زۆر له‌ناو شاری كه‌ركووك بڵاوه‌یانپێكراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش راشیگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م رووداوه، بوونه ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یه له شاره‌كه و پێویسته بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنه‌كانییان.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنه‌كانییان، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دواخرا".
ئیدریس رافعه‌ت ئاشكراشیكرد، به‌شێكی زۆر له‌و گومان‌لێكراو و داواكراوانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه، كه له نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن، چ به پاره بێ یاخو رێگه‌ی دیكه‌ی، ئازاد ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌منییه‌تی كه‌ركووك درووستكردووه.