"دڵی ئینته‌رنێت" هاكده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌سه‌ر وێبسایته‌كانی جیهان، ئامانجی هێرشه‌كه‌ش بۆ سێرڤه‌ری تایبه‌تی كۆمپانیای Dyn چڕكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له دۆمه‌ین نه‌یمه‌كانی جیهان DNSی ئه‌و تۆڕی جیهانییه له‌خۆده‌گرێت.
له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌دا، راگرتنی خزمه‌تگوزارییان به‌كارهێناوه، كه به DDoS ناسراوه و ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی سیسته‌مه‌كه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.
سیسته‌می DNS به كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی ئینته‌رنێت داده‌نرێت، كه داتابه‌یسێكه و ناو و ئای پی (ئینته‌رنێت پرۆتۆكۆل)ی ته‌واوی سایته‌كانی جیهانی له خۆگرتووه، به‌بێ ئه‌و ناونیشانه‌ش، هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ستی به وێبسایته‌كان ببات.
تا ئێستاش نه‌زانراوه ئه‌و لایه‌نه، یاخود ئه‌و لایه‌نانه كێن له پشت ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌یوه هه‌ن، به‌ڵام روونه كه هاككه‌ران به توانستێكی كه‌م بگه‌نه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و تۆڕه جیهانییه.
كۆمپانیای Dyn له راگه‌یه‌ندراوێكی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، چاودێری ته‌واوی هێرشه‌كانی DDoS ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی سێرڤه‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه، هاوكات دڵنیاییش ده‌داته به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، كه ئێستا به ده‌ستی خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه كێشه‌یان بۆ درووستبووه.
به‌و هۆیه‌وه‌ش، ئه‌مڕۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یانتوانیوه ده‌ستییان به سایته به‌ناوبانگه‌كانی وه‌كو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سایتی سپۆتیفای تایبه‌ت به میوزیك، رێددیت و سایتی PayPalى تایبه‌ت به پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، بگات.